|
ژییاننامه |
| «سه‌لاح خزری» له ساڵی 1974 له مه‌هاباد له دایک بووه و له
ته‌مه‌نی 12 ساڵی‌دا ده‌ستی به کاری هونه‌ری کردووه، گوێی
به ده‌نگی شمشاڵی باپیره‌ی «محه‌ممه‌د زه‌ینه‌ل» و حه‌یران
و به‌یت و باوی باپیره‌ی «عه‌ولاره‌ش» ئاوێته بووه. تێئوری و زانستی موسیقی له مامۆستا ئیمان جه‌عفه‌ری فێر بووه و له‌گه‌ل زۆربه ی ئامێرکانی موسیقایی ئاشنایی هه‌یه. له‌خزمه‌ت مامۆستایانی به‌یت بێژ (خاله‌سوره – خله‌ده‌رزی – قاله‌شین) شاگردی کرددوه. هه‌رله‌م بواره‌ش‌دا کاری گرداری و لێکولینه و وتوێژینه‌وه‌ی کردوه و ئارشیوێکی ده‌وله‌مه‌ندی پێک هێناوه. له ساڵی 1995 گروپی «لاوژه‌ی مه‌هاباد»ی دامه‌زراندوه یه‌که‌م به رهه‌می له سالی 2000 به ناوی «شه‌م و شه‌مزین» له‌سه‌ر ئه‌رکی ژن له ئه‌ده‌بی زاره‌کی کوردی بلاو کردۆته‌وه. له ساڵی 2001 «نازدار حه‌یران»ی له هه‌ولێر بلاو بۆته‌وه. له ساڵی 2002 فیلمی کوردی «خه‌ج و سیامه‌ند»ی سازکردووه. له ساڵی 2004 به‌رنامه‌ی «ژیله مۆ»ی سازکردۆ که له کانالی کوردسات دابه‌زیوه و له‌سه‌ر ژیانی 100 هونه‌ر‌مه‌ندی میللی و حه‌یران‌بێژو به‌یت بێژ‌و لاوک بێژ‌و هۆره چری ناوچه‌کانی کوردستان له ساڵی 2007 به‌رنامه‌ی «ژیوار»ی سازکردۆ له‌سه‌ر ژیان و داب و نه‌ریتی ناوچه‌کانی کوردستان که له کوردسات بلاو ده‌بێته‌وه. له زۆربه ی فستیوالی موسیقایی ئێران و کوردستانی عێراق و تورکیه به‌شداری کردوه. داوه‌ر و ناوبژیوانی 6 ده‌وره جه‌شنواره و فستیوالی موسیقی کوردی بووه. له‌گه‌ل گروپی «وه‌فایی – ژێ – شه‌و‌نم» هاوکاری بووه و له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان کۆنسێرت و به‌رنامه‌ی پێشکه‌ش کرددوه. ئێستا دانیشتوی مه‌هاباده و به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی چاند و هونه‌ری ژیله مۆی موکریانه |
|
|
